#عەبدوڵڵا موهتەدی# سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا ئاشکرایکردووە، خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی ئێران بەرەو کۆتایی نەڕۆیشتووە، بەڵام هەموو خەباتێک هەڵسوکەوتێکی هەیە و پێویستی بە پشوو هەیە و خەڵکیش پێویستیان بە پشوودان هەیە.
سەبارەت بە مەترسی هێرشەکانی ئێرانیش، موهتەدى وتویەتى: من ناتوانم وردەکاریتان بدەمێ، بەڵام ڕێوشوێنی پێویستمان گرتۆتەبەر بۆ ئەوەی لە هێرشی موشەکی و هێرشی درۆنی باشتر خۆمان بپارێزین، بەڵام ناشتوانم بڵێم کە چۆڵمان کردووە شتی وانییە.
سەبارەت بە کۆبوونەوەشیان لەگەڵ پژاک، موهتەدى ئاشکراشیکردووە، ناوەندی هاوکاری حزبەکانی ڕۆژهەڵات لەگەڵ #پارتی ژیانی ئازاد#ی کوردستان (پژاک) لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیان کردووە.
دەشڵێت: ئێمە لەناو دڵی خۆپیشاندانەکان بووین، ئەوانەی شەهیدبوون زۆربەیان شەهیدی ئێمەن، ئێمە پێمان خۆش نییە ناوەکانیان ڕابگەیەنین.
سەبارەت بە کاریگەریی ناکۆکیەکانی یەکێتی و پارتی لەسەر حزبەکانی ڕۆژهەڵات، سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشان وتویەتى: ناکۆکیەکانی پارتی و یەکێتی کاریگەریی بۆسەر هەموو کەس دەبێت و بۆ سەر خۆیانیش دەبێت و بۆسەر ئێمەش دەبێت. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 726 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!