ناونیشانی بابەت: درەنگ ئاوت دێتەوە؟
ئامادەکردن: د. #ڕەنج بیلال کاکەیی#
درەنگ ئاو هاتنەوە حاڵەتێکە کە پیاوەکە پێویستی بە کاتێکی زۆر و زیاتر هەیە بۆ ئەوەی بووروژێت و بگاتە ئۆرگازم و ئاو هاتنەوە (فڕێدانی تۆواو) ، هەندێک لە پیاوان کە تووشی ئەم حاڵەتە بوون ئاویان هەر نایاتەوە.
- درەنگ ئاوهاتنەوە لەوانەیە کاتی بێت یاخود هەمیشەیی.
- هۆکارەکانی ئەم حاڵەتە لەوانەیە بوونی نەخۆشی دریژخایەن بێت وەکوو نەخۆشی شەکرە، یاخود بەهۆی نەشتەرگەرییەکەوە بێت وەکوو نەشتەرگەری ناوچەی حەوز یان دەکرێت هۆکارەکەی دەرمان بێت یان حاڵەتی سایکۆلۆجی.
- چارەسەری درەنگ ئاوهاتنەوە بە پێ ی هۆکارەکەیەتی کە پزیشک دەستنیشانی دەکات.
- ئاساییە پیاوان جار جار درەنگ ئاویان بێتەوە بەڵام کە بووە حاڵەتێکی بەردەوام و زوو زوو دووبارە بۆوە و سترێسی درووست کرد بۆ پیاو و ژنەکە دەبێت سەردانی پزیشکی پسپۆر بکات. [1]
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 316 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!