لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوەدەکەن، لە سەدا 7ی ئافرەتانی دووگیان لەماوەی دووگیانییەکەیاندا تووشی خەمۆکیی دەبن، ڕێژەکەش لەوڵاتانی کەم داهات و داهات مامناوەنددا بەرزترە.
خەم و دڵەڕاوکێش بریتییە لە تێکچوونێکی میزاجیی کە دەبێتە هۆی ئەوەی ئافرەتەکە بەردەوام هەست بەخەم بکات و توانای گرنگیی پێدانی لەدەستبدات، واتە زیاتر لەو تێکچوونە مەزاجییەی بەگشتیی لەناو خەڵکدا هەیە.
لەو چوارچێوەیەشدا لێکۆڵینەوەیەکی نوێی پزیشکیی ئەوەی سەلماندووە کە زیادبوونی خەمۆکیی و دڵەڕاوکێی دایک لە کاتی دووگیانیدا کاریگەریی نەرێنیی دەبێت لەسەر گۆڕینی خەسڵەتە سەرەکییەکانی مێشکی کۆرپەلە، بەشێوەیەک لەتەمەنی 18 مانگییەوە گەشەی زانینەکیی منداڵەکە لاوازدەکات.
ئەو لێکۆڵینەوەیە کە تۆڕی پزیشکیی گاما بڵاویکردۆتەوە و لە نەخۆشخانەی نیشتمانیی منداڵان لە ویلایەتی میشیگانی ئەمریکا ئەنجامدراوە دەڵێت: گوشاری دەروونیی بەردەوامیش لەدوای لەدایکبوونی منداڵ، کاریگەریی دەبێت لەسەر کاردانەوەی نێوان دایک و کۆرپەکەی.
ئەوەش هاتووە، گوشارە دەروونییەکانی وەک خەمۆکیی و دڵەڕاوکێ لە کاتی دووگیانیدا کاریگەریی لەسەر مێشکی کۆرپەلە دەبێت، ئەمەش بەشێوەیەکی نەرێنیی ڕەنگدانەوەی لەسەر ڕەفتارەکانی منداڵەکە لە دوو ساڵی یەکەمی تەمەنیدا دەبێت.
لێکۆڵینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، تەنانەت سەبارەت بەو ئافرەتانەی کە دۆخی دارایی و کۆمەڵایەتییشیان زۆرباشە، ئەوە گرفتە دەروونییەکان کاردەکاتە سەر گۆڕانکاریی لە پێکهاتە و زیندە کیمیایی مێشکی کۆرپەلە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 532 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!