ئاو زۆربەی ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ داگیردەکات، بۆ ئەوەش ئۆرگانەکانی جەستە کارەکانیان بەباشی ئەنجامبدەن پێویستیان بە ئاوە، هەربۆیە هەر کەمبوونێک لە ئاستی پێویستی شلە کاریگەریی نەرێنی لەسەر کۆی جەستە دەبێت، کە ئەوەش لە ڕێگای چەند نیشانەیەکەوە دەردەکەوێت.
لەو چوارچێوەیەدا کۆمەڵەی ئەڵمانیی بۆ خۆراکپێدان دەڵێت: دەکرێت لە ڕێگای چەند نیشانەیەکەیەوە تێبینی کەمیی شلە لە جەستەدا بکرێت، وەک سەرئێشە، سەرگێژخواردن، کەمی تەرکیز، تووڕەبوون و خێرا وروژان.
هەروەک وتویەتی: لە نیشانەکانی تری کەمبوونەوەی شلە لە جەستەدا بریتییە لە وشکبوونەوەی پێست و لێوو، گۆڕینی ڕەنگی میز بۆ ڕەنگی بۆر و قەبزیی.
بۆ دوورکەوتنەوە لەو گرفتانە، کۆمەڵەکە ڕێنماییداوە بەوەی ڕۆژانە لە لیتر و نیوێک کەمتر ئاو نەخورێتەوە، لەگەڵ خواردنی سەوزە و میوەی دەوڵەمەند بە ئاو وەک خەیار و شووتی.
ئاو، بەتایبەتی ئاوی کانزایی باشترین شلەیە بۆ نەهێشتنی تینوێتیی، ئەوە جگە لە خواردنەوە شیرین نەکراوەکان. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 527 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!