ھەوڵی تیرۆری کردنی ئیسماعیل سیانی داکۆکیکار لە ماف و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان لە لەندەن
داکۆکیکاران لە مافەکانی خەڵکی کوردستان لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان ھەمیشە بەشێوازێکی مەدەنیانە و لە چوارچێوەی یاسا ڕێگا پێدراوەکانی وڵاتانی ئەوروپی نارەزایەتییان دەربڕیوە بەرانبەر سەرانی دەسەڵات بەڵام دەسەلاتداران و دەزگا جاسوسی و چەقۆکێشەکانیان ھەمیشە بە توندوتیژی و تیرۆر وەڵامی خەڵکی ناڕازی و داکۆکیکارانییان داتەوە.
ئەوە یەکەم جار نییە سەرانی دەسەڵات وەڵامی نارەزایەتی سادە و دوور لە توندوتیژی خەڵک بەسەرکووت و تیرۆر دەدەنەوە تەنانەت لە ناوجەرگەی شارەکانی ئەوروپا بۆیە پێویستە خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان و ھەڵسوڕاوانی داکۆکیکار و ھەر لایەنێکی سیاسی کە داکۆکی لە ماف و ئازادیەکانی بکات نابێ بێدەنگ بن بەرانبەر ھەوڵی تیرۆری #ئیسماعیل سیانی# ھەر تاوانێکی تری دەسەڵات.
سەرکەوێت ناڕەزایەتی بەرھەقی خەڵکی ستەملێکراوی کورد لە لەندەن.
[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 706 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!