ناوەندی فیدراڵی بۆ خۆراکپێدان لە ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەکردووە، لەوانەیە دابەزینی کتوپڕی کێشی جەستە بەهۆی بەدخۆراکی، لەدەستدانی ئارەزووی خواردن، یان هەندێک نەخۆشی وەک نەخۆشیی کرۆن، زیادبوونی ڕژێنی دەرەقی و مشەخۆرەکانەوە بێت.
نیشانەکانی کەم کێشیی بریتین لە دابەزینی پەستانی خوێن، لاوازیی ماسوولکەکان، پووکانەوەی ئێسک، زۆر نەخۆشکەوتن، هەڵوەرینی قژ، لەرزێکی بەردەوام، ناهاوسەنگی شلە لە جەستەدا، درەنگ ساڕێژبوونی برینەکان و نەمانی سوڕی مانگانەیە لە خانماندا.
ناوەندە ئەڵمانییەکە باسی لەوەکردووە، پێویستە هەر لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشییەکە، سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت و دواتر خۆراکێکی تەندرووست کە دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییەکان بخورێت، لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی دابینکردنی جەستە بە کالۆری زیادە بە ڕێژەی 500 کالۆری لە ڕۆژێکدا، ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژانە یەکێکی گەورە ساڵ 2000 کالۆری پێویست دەبێت. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 361 mal angesehen