داواکراوە #چیا نەوشیروان مستەفا#، ببێتە ئەندامی ئەو لیژنەیەی بڕیارە بە کاتی بۆ بەرێوەبردنی #بزووتنەوەی گۆڕان# پێکبهێنرێت.
داواکارییەکە لە لایەن کۆمەڵێک ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و گشتی گۆڕانەوە کراوە.
ئەو داواکارییە دوای ئەوە بووە، کە لە نامەیەکدا چیا و نما، کە کوڕانی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری کۆچکردووی گۆڕانن، داوایان کردبوو، لیژنەیەکی کاتی بۆ بەرێوەبردنی گۆڕان پێکبهێنرێت.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، لیژنەکە لە حەوت بۆ نۆ کەس پێکدێت و کاریان ئامادەکاری دەبێت بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 445 mal angesehen