کاتێک خوێن مەیین لە مێشکدا ڕوودەدات یان ئۆکسجین بەهۆی گرفتێکەوە ناگات بە مێشک جەڵتەی مێشک ڕوودەدات و چەند نیشانەیەکی باو لە کەسەکەدا دەردەکەوێت، بەڵام هەندێک کات نیشانەکان باونین و ناناسرێنەوە کە ئاماژەن بۆ جەڵتەی مێشک، پێویستە پشتگوێیان نەخەیت.
1- تێنەگەیشتن لەوەی کەسانی دیکە چی دەڵێن و دەربارەی چی دەدوێن.
2- سڕبوونی دەموچاو یان مێروولەکردنی دەست و قاچ، کە لەناکاو ئیفلیج ببن بۆ ماوەیەکی کاتی یان سڕ ببن، هەندێک کاتیش لەلایەکی جەستە ڕوودەدات.
3- ناهاوسەنگی دەست کاتێک هەردو دەستت بۆ سەرەوە بەرز دەکەیتەوە.
4- کاتێک پێدەکەنیت لایەکی دەمت پێناکەنێت.
5- سەرئێشەی لەناکاو.
6- لەدەستدانی بینایی چاو یان گرفتی بینایی، کە دەکرێت لە یەک چاو یان هەردووکیان ڕووبدات.
7- درەنگ لەو بابەتانە تێدەگەیت پێشتر زۆر بە سادەیی لێی تێدەگەیشتیت. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 753 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!