ناوی شوێن: قەڵای کەریم خانی زەند
قەڵای #کەریم خانی زەند#، یەکێک لە قەڵا کۆن و مێژووییەکانی ئێرانە کە لە سەردەمی دەسەڵاتداریی کوردە #زەندییەکان# لە شاری شیراز درووستکراوە.
ئەم قەڵایە لە سەردەمی کەریم خانی زەند کاتێک کە شیراز وەک پایتەختی دەسەڵاتداری خۆی هەڵدەبژێرێت، وەک شوێنی مانەوە و ژیانی کەریم خان بە کارهاتووە، هەر بۆیە پێی دەگوترێت قەڵای کەریم خانی زەند.
ئەم قەڵایە لە ساڵەکانی 1766-1767 زایینی درووستکراوە و کەریم خان بۆ درووستکردنی ئەم قەڵایە باشترین وەستا و کەرەستەی بیناسازی بەکارهێناوە کە ئەمیش بووەتە هۆی بەهێزی و پتەوی قەڵاکە و مانەوەی وەک خۆی تا سەردەمی ئێستا.
کەرەستە و پێکهاتە بیناسازییەکەی ئەم قەڵایە خشت و بەردە، هەر هەموویان لە شاری شیراز بەرهەم هێنراون.
ڕووبەری قەڵای کەریم خان 13 هەزار مەتری چوارگۆشەیە و بە شێوازی لاکێشەیی و لە ناوەندی شاری شیراز درووستکراوە. ئەم قەڵایە چوار بنکەی چاودێری و سەربازیی هەیە کە بەرزیان 14 مەترە و بە قووڵایی 6 مەتر بناغەیان لەژێر زەوییە. چوار ڕیز دیوار، بە بەرزی 12 مەتر و پانتایی 3 مەتر لای خوارەوە و 2.8 سانتیمەتر لە بەشی سەرەوە هەر چواردەوری قەڵاکەیان گرتووە و پارێزگاری لێدەکەن.
شێوازی بیناسازی ئەم قەڵایە، بە دوو شێوازی نیشتەجێبوونی مەدەنی و سەربازی درووستکراوە، واتا شوێنێک بۆ نیشتەجێبوون و پشوودانی کەریم خان، شوێنێکیش بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری سەربازی و وڵات. ئەم قەڵایە تا ئێستا دوو جار نوژەن کراوەتەوە، بەڵام بەهۆی هۆکارە سرووشتییەکانی وەک: با، باران، هەتاو، بەشێک لە دیوارەکانی بەشی شووراکەی لار بووە و مەترسی ڕووخانیان لەسەرە.
قەڵای کەریم خانی زەند پێکهاتووە لە چەندین بەشی جیاواز و سەرنجڕاکێش و لەناو لیستی شوێنەوار و کەلەپووری ئێران تۆمارکراوە و لە ئێستادا وەک موزەخانەیەک بە ڕووی گەشتیاراندا کراوەیە.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 7,707 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!