یەدی بەهاری زەڕ، چالاکی کرێکاری، خەڵکی #سنە# و دانیشتووی دەماوەند، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای 6 ساڵ بەندکردنی سەپێنراو بەسەریدا، دەستبەسەرکرا و ڕەوانەی بەندیخانەی ئێڤین کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە 22ی ڕەشەممەی 2722 (13ی مارسی 2023) یەدی بەهاری زەڕ، چالاکی کرێکاری و خەڵکی سنە، دوای بانگکرانی بۆ دادسەرای شاری دەماوەند دەستبەسەرکرا و بۆ بەندیخانەی ئێڤین گواستراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چالاکە کرێکارییەی دانیشتووی دەماوەند ڕۆژی سێشەممە 12ی ڕەزبەری 2722 لەلایەن لقی دووی دادگای لێپرسینەوەی دەماوەند، بە چەندین تۆمەتی؛ (هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاساییشی گشتیی، بێ ڕێزیکردن بە ڕێبەر، پێکهێنان و بەڕێوەبردنی گرووپی دژە شۆڕش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پڕوپاگەندەکردن لە دژی کۆماری ئیسلامی و هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵەی حیزبی کۆمۆنیست) سزای 6 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێنرا.
#یەدی بەهاری زەڕ#، تەمەن 47 ساڵ و خەڵکی گوندی (ئەوێهەنگ) سەربە شاری سنە و دانیشتووی دەماوەند لە پارێزگای تاران، لە ناوەڕاستەکانی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە دەماوەند دەستبەسەرکرا و دوای دوو حەوتوو بە دانانی بارمتەی 4 ملیار تمەنی بە شێوەیەکی کاتی و هەتا تەواوبوونی قۆناغی دادگاییکردنی ئازاد کرابوو. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 499 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!