ناونیشانی بابەت: بەڕۆژووبوون لە ماوەی دووگیانی
ئامادەکردن: د. #کەژان کاوە تەها#
خانمانی دووگیان لە کاتی مانگی ڕەمەزان کێشەی ئەوەیان هەیە کە ئایا بەڕۆژوو بن یان نا.
بەشێوەیەکی گشتی لە سێ مانگی سەرەتای دووگیانی ڕۆژوو گرتن تەندرووست نییە، خانمان لەم کاتەدا پێویستیان بە وەرگرتنی شلەمەنییەکی زۆر و خواردنی تەندرووست و وزەیە کە پێویستە بۆ درووست بوونی کۆرپەلە، جگە لەوەش کێشەی ڕشانەوە کە لە سەرەتای دووگیانی هەیە و گەدەی بەتاڵیش هۆکارێکە دەبێتە هۆی لە دەستدانی شلەیەکی زۆر ئەمەش دەبێتەوە هۆی وشکبوونەوە، هەروەها دابەزینی پەستانی خوێن لە ماوەی دووگیانی هۆکارە بۆ لاوازی و ماندوویەتی کە بەڕۆژوو گرتن خراپتر دەبێت.
لە 4 مانگی بۆ سەرەوە ئەگەر خانمەکە کێشەی کەم خوێنی و بەرزی فشاری خوێن و شەکرەی نەبوو دەتوانێت بەڕۆژوو بێت ، بەڵام پێویستە شلەمەنییەکی باش بخواتەوە لە کاتی ڕۆژوو شکاندن و پارشێو بۆ ڕێگری کردن لە وشکبوونەوە و خواردنی ئەو خۆراکانەی کە پرۆتینیان زیاترە چونکە برسێتی کەم دەکاتەوە. [1]
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 461 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!