گۆڕان بۆ پلەیەکی بەرزتر (transformation) و فڕێدانی بەرگی کۆن و لەبەرکردنی بەرگی نوێ کارێکی ئاسان نیە، ئێمە بە سروشت واین کە ناتوانین بە ئاسانی واز لە بەرگی کۆنمان بهێنین، گرنگ نییە چەندێک دڵنیاییمان هەبێت لەسەر ئەوەی باوەڕمان پێیەتی و باوەڕمان پێی نیە، لە کۆتاییدا ئێمە تەنانەت ئامادەین خۆشمان بەکوشت بەین لەپێناو ئەم باوەڕانە ، هەر بۆیە گۆڕانی بیروباوەڕ چی ئایینی بێت چی سیاسی چی کۆمەڵایەتی و فکری پێویستی بە کاتێکی دوورودرێژ و بەریەک کەوتنێکی ناوەکی بەردەوام هەیە.
سەرنج بدەرە کرمی پەپولە (caterpillar) ، ئەم کرمە کاتێ ئەیەوێت ببێت بە پەپولە سەرەتا سیستەمی بەرگری کرمەکە هێرش ئەکاتە سەر خانە نوێیە دەرکەوتووەکان ، خانەی نوێ درووستەبێتەوە و سیستەمی بەرگری کرمەکە هێرشی زیاترەکات ، ئەم پڕۆسەیە ئاوا بەردەوام ئەبێت ، تا چیتر سیستەمی بەرگری توانای نامێنێت، کە ئەمە ڕوویدا هەموو خانەکانی کرمەکە شلەبنەوە و ئەبن بە شلەیەک دواتر لەم شلەیەوە کە لە ئەنجامی لەناوچوونی کرمەکە درووستبووە، پێکهاتەیەکی نوێ درووستەبێت کە ئەویش پەپولەیەکی قەشەنگ و باڵدارە.
لە ڕاستیدا هەموو شتێکی کرمەکە لەناوئەچێت کاتێ ئەبێت بە پەپولە، تەنیا یادگاریەکانی نەبێت هی ئەو کاتەی کەکرم بووە.
جا هەر بەڕاستی ژیانی ئایدیۆلۆژی ئێمەش وایە، بەردەوام ئاڵنگاری و ئایدیای نوێ خۆی لە بەردەم بیروباوەڕەکانماندا دەردەخات، ئێمەش سەرەتا هەوڵدەدەین ئەو بابەتە نوێیانە ڕەتبکەینەوە وە نامانەوێت ئەو بیر و باواڕە تازانە بە ئاسانی وەبگرین یان دەمانەوێت لێی ڕا کەین، ئەوە تەنیا پاش ماوەیەکی زۆرە لە بەرکەوتن و بەرەنگاری، کە دواتر چیتر بێزارەبی لە ڕاکردن و خۆخەڵەتاندن. دواتر بەرگە کۆنە خراپبووەکەت فڕێ ئەدەیت و پێ ئەخەیتە ناو دۆخێکی کەوە و ئەبیت بە بوونێکیکە کە بەتەواوی لە بوونە کۆنەکە جیاوازە و تەنیا یادگاریەکانی ئەو بوونەی لەگەڵ خۆی هێناوە.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 595 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!