=KTML_Bold=وردەکارى فەرمانى دەستگیرکردنەکەى لاهور شێخ جەنگى و پۆڵاد شێخ جەنگى
پێشتر لاهور شێخ جەنگى داواى لێبوردنى کردبوو=KTML_End=
شوفێرێکى برازاى ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتیى، بە تۆمەتى ڕفاندنى داواى یاسایى لەسەر هەریەک لە #لاهور شێخ جەنگى# و #پۆڵاد شێخ جەنگی#ى براى و ڕێبوارى حامدى حاجى غالى تۆمارکردووە.
لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردوو، زیاتر لە 15 ئۆتۆمبێل بەر لە بەربانگ کەسێک بە ناوى (ئاسۆ ئەحمەد) کە شۆفێرى برازاى شێخ مقداد ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتییە، کە خاوەنى کۆمپانیاى سکیوریتییە دەستگیر دەکەن و دواتر بۆ ماوەى چەند کاتژمێرێک دەیڕفێنن، بە تۆمەتى ئەوەى چاودێرى منداڵەکانى هاوسەرۆکى پێشووى یەکێتیى کردووە.
هەریەک لە پۆڵاد شێخ جەنگى و ڕێبوار حامی غالی، سەرپەرشتى گرتنى ئاسۆ ئەحمەدیان کردووە و دواى ئازادکردنیشى لاهور شێخ جەنگى بە فەرمی لە ڕێگەى تەلەفۆن داواى لێبوردنى لە برازاى شێخ میقداد و خانەوادەى ئاسۆ ئەحمەد کردووە و ئەو کارەى بە هەڵە ناوبردووە.
سەرەڕاى داواى لێبوردنەکەى لاهور شێخ جەنگى، بەڵام ناوبراو سووربووە لەسەر نووسینى داواى یاسایى لەسەریان. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 611 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!