تورکیا چەند بەڵگەیەکی لە دژی یەکێتی نیشتمانی کۆکردووەتەوە و هەر بەو هۆیەشەوە بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی #سلێمانی# داوە.
تورکیا لە ڕێگەی سەرچاوە هەواڵگرییەکانی، بەڵگەی لە دژی یەکێتی کۆکردووەتەوە، کە تایبەت بووە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕۆژاوای کوردستان و قەندیلیش.
ئەو بەڵگانە پەیوەندی یەکێتی و قەندیل و ڕۆژاوای کوردستانی پشتراستکردووەتەوە، بۆیە تورکیا نیگەران بووە و بڕیاری ئەوەی داوە، کە گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕابگرێت.
تورکیا ئەو بەڵگانەشی ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و دواتر بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی داوە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 453 mal angesehen