لە هەر وەرزێکی ساڵدا بێت، سیر یەکێکە لەو خۆراکانەی لە چێشتخانەی هەموو ماڵێکدا هەیە و بەکاردێت، سوودی تەندرووستی زۆر باش و گرنگی هەیە، وەکوو بەهێزکردنی سیستمی بەرگری، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک کەس هەیە پێویستە لە خواردنی دووربکەونەوە، ماڵپەڕیی healthshots ئەو کەسانەی بڵاوکردووەتەوە.
1- ئەو کەسانەی گرفتی ترشەڵۆکی گەدەیان هەیە، بەهۆی سیرەوە تووشی دڵەکزێ دەبن و ترشەڵۆکی گەدەیان زیاد دەبێت، بەتایبەتی ئەگەر لەسەر گەدەی بەتاڵ بیخۆن.
2- ئەو کەسانەی گەدەیان هەستیار یان لاوازە، بە خواردنی سیر گەدەیان زیاتر هەراسان دەبێت.
3- هەر کەسێکی گرفتی بۆنی دەم و هەناسەدان یان گرفتی بۆنی ناخۆشی جەستەی هەبێت، پێویستە لێی دووربکەونەوە.
4- ئەو کەسانەی دەرمانی ڕوونبوونەوەی خوێن بەکاردەهێنن، نابێت بە ڕێژەیەکی زۆر سیر بخۆن و باشترە کەمی بکەنەوە، چونکە سیر خوێن ڕووندەکاتەوە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 578 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!