#شاناز ئیبراهیم ئەحمەد# ئەمڕۆ #12-04-2023# لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری #سلێمانی# پێشوازیکرد لە وەفدێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.
لەو دیدارەدا کە سەرۆکى زانکۆکە و ڕاگری کۆلێژ و پەیمانگەکان ئامادەیبوون، تیشکی خرایەسەر دۆخی ئێستای پڕۆسەی خوێندن بەگشتی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەتایبەت.
دیدارەکە گفتوگۆی چڕ و پڕی لەخۆگرت بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری خوێندکاران، سەرباری دووپاتکردنەوەی پێویستی کارکردن بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی خوێندنی باڵا و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی لە زانکۆکان تا لە ئاست ئەو پێشکەوتنانەدا بێت کە لە ناوچەکە و جیهان هەیە لەبوارەکەدا. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 439 mal angesehen