زۆرینەی کەسانی سەرکەوتوو بووە بە خوو تێیاندا کە بەیانیان زوو هەڵدەستن لە خەو، ئەمەش هۆکارێکە بۆ سەرکەوتنیان.
ستیڤ بێرنس، کە پسپۆڕێکی ئەمریکییە، باس لەوە دەکات کە هەستان لە خەو کاتژمێر 4ی بەیانی، چەندین سوودی گرنگی هەیە و ڕۆڵی کاریگەریی هەیە لە گۆڕینی شێوازی ژیان، بەمشێوەیە.
1. توانای داهێنانت زیاتر دەبێت، کاتی زیاترت دەبێت بۆ ئەوەی پلانی ڕۆژەکەت دابنێیت، وەرزش بکەیت و کارەکانت تەواوبکەیت بێ ئەوەی خەمی کەمیی کاتت بێت.
2. یارمەتیدەرت دەبێت لەوەی بە ئامانجەکانت بگەیت، چونکە چەندین کاتژمێری ڕۆژت بۆ دەگەڕێتەوە، ئەمەش ئاسانکاریت بۆ دەکات کاتت هەبێت بۆ پڕۆژە تایبەتەکانت.
3. باری دەروونیت باشتر دەکات، چونکە دەرکەوتووە ئەو کەسانەی بەیانیان زوو هەڵدەستن لە خەو، نیگەرانی و فشاریان کەمترە.
4. سیستمی خەوت باشتر دەبێت، ئاسانتر دەتوانیت خشەی کاتی خەوتنت ڕێکبخەیتەوە، هەروەها خەوتنت ئارامتر و ئاسوودەتر دەبێت. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 318 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!