خەسوو لەگەڵ تۆمە بووکێ گوێت لێبێ.
خەسوو: مەبەست لە دایکی بووک یان زاوایە، لە ژیانی کۆمەڵاتی کوردەواردا، هەر کوڕێک ژنی خواستبێت، لەسەتا تا چەند ساڵێکی یەکەمی ژیانی، لەگەڵ ماڵی باوانیاندا بوون، دواتر جیابوونەتەوە، بۆیە کاتێک کوڕ لەسەر ماڵ بووبێت، زۆر نەیتوانیوە، لەسەر خێزانەکەی ڕووبەڕووی دایکی ببێتەوە، لە بەرانبەر دایکیان قسەی بە ژنەکەی وتووە بەڵام مەبەستی دایکی بووە. پەندەکە لەکاتێکدا ئەوترێ کە لەگەڵ یەکێکدا قسەبکەیت و مەبەستت یەکێکی ترت بێت.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 719 mal angesehen