ناونیشانی بابەت: نیشانەکان و هۆکارەکانی هەوکردنی ملی منداڵدان
ئامادەکردن: د. #کەژان کاوە تەها#
ملی منداڵدان یەکێکە لە ئەندامە گرنگەکانی کۆئەندامی زاو زێی، لە بەشی خوارەوەی منداڵدان کە منداڵدان بە زێ وە دەبەستێتەوە، ڕۆڵی گرنگی هەیە لە کاتی سوڕی مانگانە و دووگیانی و لەدایکبوونی کۆرپەلە، وە پاراستنی ئەندامەکانی دیکەی زاوزێ لە هەوکردن (ئیلتیهابات) بەهۆی بەکتریا و ڤایرۆسەوە.
=KTML_Bold=لەگەڵ ئەمانەش هەوکردنی ملی منداڵدان یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکان لە نیشانەکانی بریتین لە:-=KTML_End=
- ئازار لە سک و بەشی خوارەوەی پشت
- خوران لە ناوچەی زێ .
- ئازار لە کاتی میز کردن
- ئازار لە کاتی جوتبوون و خوێنبەربوونی دوای جوتبوون.
- بوونی خوێن پچڕ پچڕ لە ماوەی نێوان دوو سوڕی مانگانەدا.
- دەردراوی ڕەنگی سپی یان زەرد لەگەڵ بوونی بۆن ساردی یان بۆنێکی ناخۆش.
لە هەندێک کاتدا لەوەیە هیچ نیشانەیەکیشی تێدا دەرنەکەوێت و بە تەواوی بێ نیشانە بێت.
=KTML_Bold=لە باوترین هۆکارەکانی تووشبوون بریتین لە:-=KTML_End=
- تێکچوونی هاوسەنگی بەکتریا لە ملی منداڵدان.
- هەستیاری.
- نەخۆشییە گوازراوە سێکسییەکان. [1]
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 952 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!