سێ برای خەڵکی شاری #سەقز# بە ناوەکانی #نیزام بەردەران#، #ئەرسەلان بەرادەران# و #عەتا بەرادەران# نزیک بە دوو مانگە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون و هێشتا چارەنووسیان ناڕوونە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سێ برای خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی نیزام بەرادەران، تەمەن 43 ساڵ، ئەرسەلان بەرادەران، تەمەن 35 و عەتا بەرادەران، تەمەن 31 ساڵ، سەرەڕای ئەوەی کە نزیک بە دوو مانگە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆمای ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون، هێشتا چارەنووسیان ناڕوونە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی بەرادەران، عەتا و ئەرسەلان لە بەندیخانەی حکوومەت لە سەقز و نیزام بەرادەران لە دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئتیلاعاتی حکوومەت - لقی سنە ڕاگیراون.
ڕۆژی دووشەممە، 10ی ڕێبەندانی 2722، هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو بنەماڵەیە لە گەڕەکی (کەریمئاوا) ی شاری سەقز و ئەو سێ هاووڵاتییەیان ڕفاندووە.
شایەنی باسە کە ئەو سێ برایە لە ماوەی دوو مانگی دەستبەسەربوونیاندا لە مافە سەرەتاییەکانی وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزە بێبەری و بێبەش بوون. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 502 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!