ئەو پارچە کاغەزەی کە چایی سەفەری وە یا هەندێک گیای دەرمانی تێدادەکرێت وە لەکاتی بەکارهێنانی دەکرێتە ناو ئاوی گەرم و دواتر چاییەکەی دەخورێتەوە، مەترسی ژەهراویبوونی هەیە، چونکە ماددەیەکی ژەهراوی بە ناوی (دایۆکسین) بەکاردەهێنرێت بۆ سپیکردنەوەی وە ئەم ماددەیە بۆ سپیکردنەوەی زۆربەی جۆری کاغەز، کلێنێکس وە هەروەها لە درووستکردنی ژەهری دژە مێروو وە کارخانەکانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئاسن بەکاردەهێنرێت.
باشترە چایی سەفەری یا گیای دەرمانی بە کیسەکەیەوە بەکارنەهێنرێت بەڵکوو چاییەکەی ناوی دەربهێنرێت و بکرێتە ناو ئاوی گەرم چونکە ژەهری (دایۆکسین) دەتوێتەوە و دەچێتە ناو چاییەکە.
مەترسییەکانی ژەهری دایۆکسین:
1. هۆکاری نەخۆشی شێرپەنجەیە.
2. هۆکاری تێکچونی کاری هۆرمۆنەکانی لەش وەکوو ڕژێنی دەرەقی، پەنکریاس (نەخۆشی شەکرە) .
3. هۆکاری نەخۆشی دڵە.
4. نەخۆشی جگەر.
5. نەزۆکی.
6. دابەزینی توانای بەرگری لەش.
7. زیبکەی دەموچاو وە پەڵەی پێست.
8. لە منداڵان دەبێتە هۆی دواکەوتنی دەرهاتنی ددان و نەخۆشی ددان ، کەمبوونەوەی توانای مێشک. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 429 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!