جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێراقی فیدراڵی لە کۆبوونەوەی داهاتووی خۆیدا، بڕە پارەیەک بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەرخان دەکات.
#شاخەوان عەبدوڵڵا# جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق باسی لەوەش کردووە، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەم بابەتە بورووژێنن، ئەمەش پاڵپشت بەوەیە حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەیەکە لە هەر داهاتێکی دارایی ڕاگیراوە.
زیاتر ڕوونی کردووەتەوە، سەرچاوەی داهاتی حکومەتی هەرێم بۆ دەستەبەرکردنی مووچەی فەرمانبەران نەوتە، بەڵام دەستپێنەکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لەوکاتەی بە بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانی بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس ڕاگیراوە، ئەو داهاتە نەماوە، ئەو پەیوەندییەی #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئێراق هەیەتی، ڕۆژی سێشەممە #18-04-2023# بڕیار دەدرێ بڕە پارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بێتە ناردن. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 643 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!