داگیرکەری دڵ پڕ لەقین
دڕندەی بێ ویژدان ودین
ناتوانی واکەی کورد نەبین
هەرکورد بوین وهەرکورد ئەبین
لە پێش ئاگر پەرستی دا
لە پێش موسوڵمانیتیدا
لە دیلی ولەسەربەستی دا
هەرکورد بووین وهەرکورد ئەبین
نە عارەبم نە ئیرانیم
نە تورکێکی شاخستانیم
نەک هەر من خۆم مێژووش ئەلێ
کە کوردم وکوردستانیم
نە نەنگی یەو نە پیاوەتی
جیاوازی نەتەوایەتی
بڕیارە مێژوو داویەتی
کەکورد بین وهەکورد ئەبین
گەلان هەموو برای منن
هەر زۆردارانم دوژمنن
داوای ولاتی کەس ناکەم
پەنجە بۆ مافی کەس نابەم
بۆ مافی گەل وخاکەکەم
هەتاماوم خەبات ئەکەم
داگیرکەری دل پر لەقین
درندەی بێ ویژدان ودین
گەر قەندیل و ئاگری وشیرین
یەکسان بێ لەگەل رووی زەمین
ناتوانی واکەیت کورد نەبین
هەر کورد بوین و هەرکورد ئەبین
نووسەر: #ئیبراهیم ئەحمەد# [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 447 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!