دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابوردوو کەیسی (ساختە) یان بۆ کردەوە، ئەمڕۆ کەیسێکی تر بۆ ڕۆژنامەنووس #شێروان شێروانی# کرایەوە و برایە دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی #هەولێر# لە کەسنەزان.
بەپێی ئەو کەیسە نوێیەی بۆ شێروان شێروانی کراوەتەوە، گوایە لە ڕێکەوتی #23-06-2022# شێروان شێروانی هەڕەشەی لە ئەفسەرێکی زێرەڤانی لەناو چاکسازی گەورانی هەولێر کردووە، بۆیە پەڕاوێکی تری لێکۆڵینەوەیان بۆ کردووەتەوە.
کەیسە نوێیەکە بە پێی ماددەی 229یە لە یاسای سزاکانی ئێراقی. ئەمڕۆ #16-04-2023# کاتێک شێروان شێروانییان بردووەتە بەردەم دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر لە کەسنەزان، بەهۆی ئەوەی نە خودی شێروان شێروانی و نە تیمی پارێزەران ئاگادار نەبوون کە ئەمڕۆ 16-04-2023 دەبرێتە دادگا، شێروان وتەی نەداوە و دادوەریش دوایخستووە و بڕیاری داوە کە بە ئامادەبوونی پارێزەرەکانی وتەی لێوەربگیرێت. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 615 mal angesehen