ئەو پێشیازەی یەکێتی نیشتمانی بۆ جیاکردنەوەی بودجەی #سلێمانی# لە پشکی هەرێمی کوردستان کردوویەتی، کێشەی لەناو هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی درووست کردووە.
بەشێک لە سەرکردەکانی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی، بەتایبەتی ئەو هێزانەی لە ئێران نزیکن پشتگیری پێشنیازەکەی یەکێتی نیشتمانی دەکەن.
بەشێکی تر لە سەرکردەکانی هاوپەیمانییەکە ئەو پێشنیازە ڕەتدەکەنەوە و یەکێک لەو سەرکردانەش نووری مالیکی سەرۆکی لیستی دەوڵەتی یاساییە.
نووری مالیکی بەتوندی دژی ئەو پێشنیازە وەستاوەتەوە و جەختیکردووەتەوە، کە ئەوان وەک هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی پابەندن بەو ڕێککەوتنەی، کە حکومەتی ئێراقی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت پێکهێنراوە.
بەهۆی ئەوەی لایەک پشگیری پێشنیازەکە دەکات و لایەکیش لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕەتیدەکاتەوە، کێشە لەناو سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی درووست بووە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 398 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!