#ڕێواز فایەق# سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا لەبارەی گرفتی پارە لە بانکەکاندا ڕایگەیاند: لە بانکەکانی سنوی پارێزگای #هەولێر# پارەی فرۆشتنی نەوت لە شوێنی پارەی داهاتی ناوخۆ دادەنرێت، بۆیە کێشەی نەختینە لە بانکەکاندا نەبووە.
د. ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان لەو دیدارەدا ڕاشیگەیاند: لە بانکەکانی پارێزگای هەولێر پارەی فرۆشتنی نەوت لە شوێنی داهاتی ناوخۆ دادەنرێت بۆیە پێشتر ئەو جۆرە کێشانە لە بانکەکاندا نەبوون، کاتی خۆی یەک مانگ پارەی فرۆشتنی نەوت نەبوو، کێشەی کەمی نەختینە لە هەموو بانکەکانی هەرێم بە هەولێریشەوە درووست بوو، بەڵام لە #سلێمانی# شتی وانییە پارەی نەوت لە شوێنی پارەی داهاتی ناوخۆ دابنرێت، ئەوەی هەیە تەنیا پارەی کۆکراوەی ناوخۆیە، بۆیە هەندێ جار ئەو کێشەیە درووست دەبێت.
د. ڕێواز فایەق لەبارەی داهاتی سنووری پارێزگای سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات: حکومەتی هەرێم وا مامەڵە لەگەڵ سلێمانی دەکات کە دەبێت خۆی پارە پەیدا بکات، حکومەت بڕێکی بۆ دەنێرێت و دەبێت ئەوەی دەمێنێتەوە خۆی پەیدای بکات.
سەرۆکی پەڕڵەمان ئاشکراشی دەکات: پارەی داهاتی ناوخۆ ڕۆژانە کۆدەکرێتەوە، ئەگەر لە کاتی دابەشکردنی مووچە پارەیەکی کەڵەکەبوو نەبێت و چاوەڕوانی پارەی ڕۆژانە بکەیت، ئەوا کێشەی کەمیی نەختینە ڕوودەدات کە لە سلێمانی هەبووە و ئێستا #20-04-2023# لە هەولێریش هەمان حاڵەت هەیە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 683 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!