هەروەکوو چۆن هەموو ڕەفتارێک یاسای خۆی هەیە، مامەڵەکردن لەگەڵ کارمەندانی پاککەرەوە بە هەمان شێوە شێوازی خۆی هەیە، بە هۆکاری ئەوەی کە ڕۆژانە لە شوێنە گشتییەکان بەرکەوتنمان لەگەڵیان دەبێت و ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە خاوێنڕاگرتنی ئەو شوێنانەی سەردانیان دەکەین، جوانترە بەم شێوازە مامەڵەیان لەگەڵ بکەیت.
1- زەردەخەنە با هەمیشە لەسەر ڕوخسارت بێت لەگەڵیان، بەتایبەتی ئەو کاتەی قسەیان لەگەڵ دەکەیت یان داوایان لێدەکەیت شتێک لابدەن، وریابە کە ئازاری هەستیان نەدەیت.
2- کاتێک قسەیان لەگەڵ دەکەیت، با هەمیشە پێش قسەکەت وشەی بەیارمەتیت لەسەر زمانت بێت، ئەمە ڕەنگە وشەیەکی سادە بێت، بەڵام مانایەکی گەورە و جوانی هەیە.
3- هەرگیز خاشاک فڕێمەدەرە بەردەمی و ناچاری بکەیت هەڵیبگرێتەوە، خۆت هەوڵبدە سەتڵێکی خۆڵ بدۆزیتەوە و فڕێیبدەیت، ئەگەریش نەتدۆزییەوە لەو نزیکانە، بە شێوەیەکی جوان داوای لێبکە کە یارمەتیت بدات لەوەی فڕێیبدەیت.
4- هەتا دەتوانیت خۆت کارەکانی خۆت بکە و پاشماوەکانی خۆت فڕێبدە، بەتایبەتی لە دەستشۆر، هەروەها شتەکان ڕێکبخە بۆ ئەوەی کارەکە لەسەر کارمەندی پاککەرەوەکە ئاسان بکەیت. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 574 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!