ئەو ڕەفتارانەی دایک و باوکان لەگەڵ منداڵەکانیان دەیکەن، کاریگەریی لەسەر کەسایەتییان دەبێت و ئەو هەڵسوکەوتە بڕیار دەدات لە داهاتووی منداڵەکانیان، لە ڕووی دەروونییەوە، ئەوان هۆکاری سەرەکی ئەوەن منداڵەکانیان لە داهاتوو ببێت بە تاوانبار یان کەسایەتییەکی سەرکەوتوو.
=KTML_Bold=ئەم ڕەفتارانەی دایباب لەگەڵ منداڵەکانیان دەبێتە هۆی شێواندنی کەسایەتییان لە داهاتوودا.=KTML_End=
1. ئەو دایک و باوکەی هەموو شتێک بۆ منداڵەکانیان دەکەن، منداڵەکە کە گەورە دەبێت پێی وایە ئەو دەتوانێت هەموو شتێک بەدەستبهێنێت کە دەیەوێت، ئەمەش وادەکات لە گەورەبوونی کۆنترۆڵی حەزەکانی بۆ نەکرێت.
2. ئەو دایک و باوکەی بە قسە زبر و وشە نەشیاوەکانی منداڵەکانیان پێدەکەنن، منداڵەکە لە گەورەبوونی وابیردەکاتەوە بێ ڕێزیکردن ئاساییە و پێکەنیناوییە.
3. ئەو دایک و باوکەی سەرزەنشتی منداڵەکانیان ناکەن بۆ هەڵسوکەوتە خراپەکانیان، منداڵەکە کە گەورە دەبێت وابیر دەکاتەوە هیچ یاسایەک لە کۆمەڵگە بوونی نییە.
4. کاتێک دایک و باوک ڕێگە دەدەن بە بێ سنوور منداڵەکەیان مۆبایل بەکاربهێنێت و تەماشای تەلەڤزیۆن بکات تەنیا لەبەر ئەوەی ئەگری و داوای دەکات، ئەوا منداڵەکە وادەزانێت هیچ جیاوازییەک لەنێوان منداڵ و گەورەکان نییە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 386 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!