درووستبوونی کونیلەی سەر ڕوخسار شتێکی سرووشتییە و بەسەر زۆرکەسدا دێت، بەڵام بە گشتی خەڵکی ڕقیان لێدەبێتەوە و هەوڵدەدەن بە هەر ڕێگەیەک بێت چارەسەری بکەن.
=KTML_Bold=چەند ڕێنماییەک هەیە کە بە جێبەجێکردنیان کونیلەکانی ڕوخسار بچوک دەبنەوە و ڕێگری دەکەن لە درووستبوونی.=KTML_End=
1. پێویستە ئەو بەرهەمانەی بۆ ڕوخسارت بەکاریدەهێنیت لەگەڵ جۆری پێستت یەکبگرێتەوە، ئەگەر پێستت چەورە ئەو بەرهەمانە بەکاربهێنە کە شێدارکەرەوەی تێدایە.
2. بەیانیان و ئێواران ڕوخسارت بشۆ، ئەمەش سادەترین هەنگاوی گرنگیدان بە پێستە، پێویستە ئەو پاککەرەوەی بەکاریدەهێنیت لەگەڵ جۆری پێستت یەکبگرێتەوە.
3. سکرەب بۆ پێستت بکە، هەفتەی یەک جار یان دوو جار دووبارەی بکەرەوە، ئەمەش یارمەتیی دەدات پێستە مردوەکانی لێببنەوە و چەوری زیادەی ڕوخسار لابچێت.
4. ماسکی قوڕ بەکاربهێنە، ڕۆڵی گرنگی هەیە لە خاوێنکردنەوەی ڕوخسار، بەڵام وریابە زۆر بەکارهێنانی دەکرێت زیان هەبێت، هەفتەی یەک یان دوو جار بەکاریبهێنە.
5. ئاو زۆر بخۆرەوە، ڕۆژانە خواردنەوەی 2 لیتر ئاو یارمەتیی گەشانەوە و جوان مانەوەی پێست دەدات. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 545 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!