دەرمانی گیایی، میکانیزمی تایبەتی خۆی بۆ چارەسەری نەخۆشی، بگرە هەر لەشێوازی لێکردنەوە و هەڵگرتنەوە و وشکردنەوەی و ئامادەکردنی گژوگیاکان دەبێ بەپێوەری زانستی بێت، ئەگەر بەشێوازێکی هەڕەمەکی بێت، زیانی زۆر زیاترە لەسەر جەستە و تەندرووستی بەکارهێنەر.
بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی لە بواری دەرمانی گیایی کاردەکەن، هەموویان بەڕێگەیەکی زانستی و پزیشکی کار ناکەن، بەڵکوو هەیانە لەخۆیەوە گژوگیاکان تێکەڵ دەکات و ئامادەیان دەکات، جا تێکەڵەی چەند گژوگیایەک بەیکەوە دەیکاتە قوتو، یان گیراوەی چەند ئاوتکێک و چەند گژوگیا و شتی تری تێکەڵ بکرێت وەک؛ هەنگوین و بنێشتە تاڵ و چەندین شتی تر تێکەڵی یەک بکرێت، بەنەشارەزایی و دوور لە بنەمای زانستی پزیشکی کارێکی مەترسیدارە، تەندرووستی نەخۆش و بەکارهێنەر دەکەوێتە مەترسییەوە.
هەندێک کات بەناوی چارەسەری سرووشتی بەدەرمانی گیایی، هەندێک کاری دوور لە بەهای تەندرووستی ئەنجام دەدرێت کە بریتییە لە؛ گۆڕین و لێکردنەوەی مێژووی کۆنی سەر دەرمانی گیایی کاتێ مێژووەکەی نزیک دەبێتەوە، هەندێ لە شوێنەکان فرۆشتنی دەرمانی گیایی، دەست دەکەن بە گۆڕین و لێکردنەوەی مێژووی بەسەرچوونی دەرمانی گیایی لەزگەیەکی نوێی لەسەر دەدەنەوە و مێژووەکەی نوێ دەکەنەوە، ئەوەش کارەساتێکی ترە، چونکە وا حاڵی بوون بەشێکی زۆریان ئەوانەی لە بواری دەرمانی گیایی کاردەکەن دەڵێن گژوگیای پزیشکی بۆ مەبەستی چارەسەر، مێژوی بەسەر ناچێت!، ئەمەش کارێکی مەترسیدار و نایاسایی و نازانستی و ناتەندرووستە.
کارێکی ئاسان نییە، گژوگیای پزیشکی ئامادە بکرێت بۆ چارەسەری نەخۆشی، چونکە یاسا و ڕێسایی زانستی و پزیشکی خۆی هەیە بەنموونە؛ لێکردنەوە و هەڵگرتنەوە و وشککردنەوە، دەبێ بەڕێگەکی زانستی بێت لەلایەن کەسانی شارەزا و پسپۆڕی بواری دەرمانی گیایی، وە ئامادەکردنی گژوگیا پزیشکیەکانیش بەهەمان شێوە، دەبێت لەلایەن پزیشکی پسپۆر و کەسانی شارەزا بێ، ئەوەی ئێستا هەیە.
=KTML_Bold=تێبینی:=KTML_End= تکایە لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی هیچ دەرمانێک داوامەکە و سەربەخۆ بەبێ ڕاوێژکردن بە پزیشکی پسپۆڕ لە بواری دەرمانی گیایی و کەسانی شارەزا و لێهاتوو هیچ گژوگیایەک و دەرمانێکی گیایی مەخۆن. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 451 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!