زۆرینەی خانمان لە وەرزی زستاندا ڕوبەڕوی گرفتی وشکیی پێست دەبنەوە، ئەمەش وادەکات ماکیاژ لە ڕۆژ یان شەودا بەجوانی لەسەر ڕووی پێستیان نەوەستێت و دۆخێکی شەرمەزارکەریان بۆ درووستبێت، بە چەند ڕێگەیەک پێش ماکیاژکردن دەتوانن ئەم گرفتە چارەسەر بکەن.
1. پێویستە ڕوخسارت بە پاککەرەوەیەک بشۆیت کە لەگەڵ جۆری پێستت بگونجێت، ئەمەش یارمەتیی نەرمبوونەوەی پێستت دەدات.
2. سکرەب بۆ پێستت بکە، بۆ ئەوەی پێستە مردوەکانی لابچن، باشترە هەفتەی یەک یان دووجار بەکاریبهێنیت.
3. گرنگترین هەنگاو پێش ماکیاژکردن ئەوەیە تۆنەر بەکاربهێنیت، ئەمە یارمەتیی داخستنی کونیلەکانی ڕوخسار دەدات، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی پێستیان چەورە.
4. کرێمی شێدارکەرەوە بۆ چواردەوری چاوت بەکاربهێنە، ئەمەش یارمەتیی لابردنی چرچییەکانی چواردەوری چاو دەدات و پێستت یەک ڕەنگ دەکاتەوە.
5. کرێمی شێدارکەرەوە بۆ تەواوی ڕوخسارت بەکاربهێنە، بەڵام لەگەڵ جۆری پێستت یەکبگرێتەوە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 531 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!