#قوباد تاڵەبانی# و #دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ# لە #هەولێر# لەگەڵ نوێنەرانی ژمارەیەک لە کونسوڵخانەکانی ئەوروپا و نوێنەری یەکێتی ئەوروپا بە سەرپەرشتی ڕۆزی کەیف کونسوڵی گشتی بەریتانیا کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ی بۆ هەر دەستپێشخەرییەک ڕاگەیاند بۆ ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە زووترین کاتدا.
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ هەڵوێستی یەکێتییان سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن ڕوونکردەوە و ڕایانگەیاند یەکێتی لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردندایە لە نزیکترین کاتدا، بەڵام داواکارییمان ئەوەیە کە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەر و گشتگیر بێت.
جەختیشیان کردەوە لە ماوەی ڕابردوودا هەرێمی کوردستان لە چەندین بواری وەک پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی کاری ڕۆژنامەگەرییەوە ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە و نامانەوێت بەهۆی دواخستنی هەڵبژاردنیشەوە ڕووبەڕووی ڕەخنەی دۆستانمان ببینەوە و ناوبانگی هەرێم لەوە زیاتر لەکەدار ببێت.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا لە کۆبوونەوەکانی ڕابردوودا لەسەر زۆربەی خاڵەکان ڕێککەوتن کراوە و تەنیا خاڵی ناکۆکی پرسی کورسی کۆتای پێکهاتەکانە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 506 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!