ڕۆژی#06-05-1982# لە شاری #کەرکووک# وەکو هاوپشتییەک بۆ خۆپیشاندانەکەی شارۆچکەی #قەڵادزێ#، خۆپیشاندان لە شاری کەرکووکیش بەڕێوەچوو، بە داخەوە لەو خۆپیشاندانەدا هەشت کەس شەهیدبوون، و (95) کەسی دیکەیش بریندار بوون، و زیاتر لە (250) کەسی دیکەیش دەستگیرکران کە ژن و پیاوی بە تەمەنیشیان تێدابوو، کە بەشێکی زۆریان لە ژێر زەبر و ئەشکەنجەی بەعسدا کەمئەندام بوون.
لەو خۆپیشاندانەدا نزیکەی سەد کەس لە کوڕ و کچی ئازا و چاونەترسی ڕێکخستنەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، و جەماوەرێکی بەرچاو لە دانیشتوانی خۆڕاگری کەرکووک لە کەنج و پیر، خوێندکار و کاسب، بەشدارییان کرد، و بە هوتافی؛ (بە هێزی مامە ڕیشە دووژمن دەکەین بە شیشا) و (برۆخی ڕژێمی فاشیی بەغدا) و (یەکێتیی نیشتمانیی ئاگرە بۆ دوژمنانی) و (کەم بژی و کەڵ بژی) و (سەربەخۆیی بۆ کوردستان) گڕیان لە غروری حزبی بەعسی لەناوچوو بەردا، و پێی وترا ئیتر بەسە بە ناحەق خوێن ڕشتنی نەتەوەی کورد!
ئەو خۆپیشاندانە وێڕای ئەوەی پشتیوانییەک بوو بۆ داوا ڕەواکانی دانیشتوانی شارو شارۆچکەکانی دیکەی کوردستان، هاوکات جەختکردنەوەش بوو لەوەی کە کەرکووک بەشێکی دانەبڕاوە لە کوردستان، و بەو کارە حزبی بەعسی لەناوچوو توشی شۆک بوو!
لە بیرەوەری ئەم یادەدا..
سڵاوو و دروود بۆ ڕوحی پاکی شەهیدانی ئەو خۆپیشاندانە، و سەرجەم شەهیدانی کوردستان!
سڵاو لە قارەمانانی ئەو خۆپیشاندانانە، و سەربەرزی بۆ کەسوکارەکانیان..! [1]
#ئاسۆ مامەند#
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 726 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!