لە مانگی ڕەشەمێ سەرماوسۆڵەی زستان بەرەو کەمبوونەوە دەچێت و تیشکی خۆر زیاتر دەردەکەوێت، بەشێکی زۆر لە خەڵکی ترسی ئەوەیان هەیە لەم مانگەدا ڕەش بنەوە و بەهۆی تیشکی خۆرەوە زیان بە پێستیان بگات، بە چەند ڕێگەیەکی دەتوانن پێستت بپارێزیت.
1. دژە خۆر بەکاربهێنە لە کاتی چونەدەرەوە، پێویستە 15 بۆ 20 خولەک پێش ئەو کاتە بێت کە ماڵەکەت جێدەهێڵیت.
2. هەموو ڕۆژێک دژە خۆر بەکاربهێنە تەنانەت ئەو ڕۆژانەی هەوریشە.
3. دڵنیا بەرەوە لەوەی ئەو دژە خۆرەی بەکاریدەهێنیت SPFی زیاتر بێت لە 30.
4. هەوڵبدە دوو کاتژمێر جارێک نوێی بکەرەوە.
5. کاتێک لەدەرەوەیت هەتا دەتوانیت شوێنی سێبەر بدۆزەرەوە و لەبەر تیشکی خۆر مەمێنەرەوە.
6. ئەگەر منداڵەکەت تەمەنی خوار 6 مانگە، بە تەواوی دایپۆشە لە کاتی چونەدەرەوە.
7. هەوڵبدە کاتژمێر 10ی بەیانی بۆ 4ی پاش نیوەڕۆ لە ماڵەوە بمێنەرەوە.
8. جلی قۆڵدرێژ بپۆشە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 450 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!