کاتێک ئەڵقەی هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێک دەگۆڕیتەوە، ماوەی دەستگیرانداری کاتێکی زۆرباشە بۆ ئەوەی هاوسەرەکەت بناسیت و زیاتر شارەزای کەسایەتی و ڕەفتارکردنی بیت.
هەندێک ئاماژە هەیە کە ماڵپەڕی brides بڵاویکردووەتەوە، ئەگەر لە دەستگیرانەکەت دەرکەوت، واتای ئەوەی کەسێکی گونجاو نییە بۆ ژیانکردن لە داهاتوو.
=KTML_Bold=1. ڕەخنەگرتنی بەردەوام=KTML_End=
ڕەخەگرتنی بەردەوام پەیوەندییەکی ژەهراوی درووستدەکات، بەتایبەتی ڕەخنەگرتن لە شێوە، یان هەڵسوکەوت و کەسایەتی.
=KTML_Bold=2. کۆنترۆڵکردن=KTML_End=
ئەگەر دەستگیرانەکەت بەردەوام هەوڵی کۆنترۆڵکردنی تۆیدا و ڕێگەی نەدا پەیوەندیت لەگەڵ هیچ یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەت یان تەنانەت هاوڕێکانت بمێنێت، وە هەوڵیدا بازنەی کەسانی چواردەورت بچوک بکاتەوە، پێویستە بزانیت ئەوە لە خۆشەویستیدا نییە، بەڵکوو کۆنترۆڵکردنە.
=KTML_Bold=3. مشتومڕ و دەمەقاڵێی بەردەوام=KTML_End=
بێگومان ئاساییە لەسەر هەندێک بابەت ناکۆکیتان هەبێت و چاکی بکەنەوە، بەڵام مشتومڕی بەردەوام و دەمەقاڵیکردن، وە هەستنەکردن بە ئاسوودەیی کاتێک قسەی لەگەڵدا دەکەیت، واتای ئەوەیە کەسێکی گونجاو نییە بۆ ژیانت.
=KTML_Bold=4. پارە پەرست=KTML_End=
لایەنی ماددی زۆر گرنگە لە ژیانی هاوسەرگیری، بەڵام بە گرنگیدانانی پارە پێش هەر شتێک، واتای ئەوەیە ئەو پەیوەندییە سەرناگرێت. [1]
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 578 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!