لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی #14-05-2023# ئەنجوومەنی وەزیراندا، کێشەکانی پارتی و یەکێتی بە شێوەیەکی گشتی باسی لێوەکراوە و سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی ڕێگەیان نەداوە وەزیرەکان زۆر بچنە وردەکارییەکانەوە.
یەکەم تەوەر کە باسی لێوەکراوە بابەتی کێشە داراییەکان بووە و وەرەقەیەک بەناوی ڕێکخستنەوەی دارایی گشتی لە هەرێمی کوردستان پەسەندکراوە. کە ڕۆژی شەممە، #13-05-2023#، لیژنەیەکی هاوبەشی پارتی و یەکێتی لە وەزارەتی دارایی بە بەشداری بەرپرسی بانکی ناوەندی هەرێم لە #سلێمانی# و #هەولێر# بەشداریانکردبوو. تەواوی کێشە داراییەکان چارەسەرکران و بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان #مەسرور بارزانی# و #قوباد تاڵەبانی# پێشتر کردبوویان بابەتی سەدا 43 بە 57 هەڵوەشێندرایەوە و بابەتی دارایی کرایە بابەتێکی سیادی. بۆ ئەو مەبەستەش لێژنەیەکی باڵا بۆ داهات و خەرجییەکانی هەرێم پێکهێنراوەو سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی ئەندامن لەو لیژنەیە.
دووەمین تەوەر کە باسی لێوەکراوە، بابەتی گۆڕانکارییە حکومییەکان بووە. لەو کۆبوونەوەیە سەرجەم گۆڕانکارییە وزارییەکان دراوەتە دەست لیژنەیەکی پێشتر کە لەنێوان پارتی و یەکێتی هەبووە و بڕیار دراوە سەرجەم گۆڕانکارییەکان لەو لیژنەیەوە بڕیاری لەبارەوە بدرێت. کە #پشتیوان سادق# لەو لیژنەیە نوێنەری پارتییە و دابان شەدەڵەش نوێنەری یەکێتییە.
تەوەری سێیەم کە گفتوگۆی لەبارەوە کراوە، کێشە ئەمنییەکان بووە. بە یەک پاکێج بڕیاردراوە کێشە ئەمنییەکان نەهێندرێتەوە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، بەڵکوو سەرجەم کێشەکان بدرێت بە لێژنەیەکی باڵاو لە ڕێی دادگاکانی کوردستانەوە کێشەکان چارەسەر بکرێن.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیرەکانی گۆڕان، نیگەران بوون لەوەی پێشتر وردەکاری ئەو ڕێککەوتنەیان نەبینیوە و پێیان وابووە بەشێک لە ڕێککەوتنەکە لێدانە لە دەسەڵاتی وەزیرەکانی گۆڕان. بەتایبەت لە بابەتی داراییدا. کە وەزیرەکەی لای #بزووتنەوەی گۆڕان#ە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 457 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!