خەیار ڕێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسانی تێدایە، لەگەڵ ڤیتامین C و A، یارمەتیت دەدات کێشەکانی پێستت چارەسەر بکەیت، بە چەند پێکهاتەیەک کە ماڵپەڕی stylecraze بڵاویکردووەتەوە.
=KTML_Bold=1. خەیار و ئالۆڤێرا=KTML_End=
یەک کەوچک جێڵی ئالۆڤێرا لەگەڵ 1/4ی خەیارێک بە وردکراوی، بە باشی تێکەڵی بکە و بیدە لە ڕوخسار و ملت بۆ ماوەی 15 خولەک، دواتر بیشۆ، بەم شێوەیە پێستت نوێ دەبێتەوە.
=KTML_Bold=2. گێزەر و خەیار=KTML_End=
یەک کەوچک شەربەتی گێزەر (گێزەرەکە لە خەڵاتە بە تا دەبێت بە شەربەت)، هەروەها لەگەڵ یەک کەوچک خەیاری هاڕاو، پاشان تێکەڵی بکە و بیدە لە پێستت، بۆ ماوەی 15 بۆ 20 خولەک، دوای ئەوە ڕوخسارت بشۆ، ئەم تێکەڵەیە بۆ ئەو کەسانەیە کە پێستیان وشکە.
=KTML_Bold=3. پەتاتە و خەیار=KTML_End=
یەک کەوچک شەربەتی پەتاتە لەگەڵ یەک کەوچک شەربەتی خەیار تێکەڵ بکە و بیدە لە پێستت بە لۆکەیەک، باشترە ماسکێک بدەیت لەسەر پێستت بۆ ئەوەی درەنگ وشک بێتەوە، دوای 10 بۆ 15 خولەک بە ئاوی شلەتێن بشۆ، بەم شێوەیە پێستە مردوەکانی ڕوخسار لێدەبنەوە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 563 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!