زۆرکەس وا بیردەکەنەوە کە نەخۆشی دڵت هەبوو ئەو نیشانەیەی تێتدا دەردەکەوێت ئازاری سنگە، بەڵام بەو شێوەیە نییە و لەگەڵ ئازاری سنگدا چەند نیشانەیەکی دیکەش هەن لە کەسەکەدا دەردەکەون و پێویستە پشتگوێی نەخات و سەردانی پزیشک بکات بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندرووستی.
1. ئاوسانی دەست و قاچ، دەکرێت بە هۆکاری سستی دڵ بێت.
2. سەرگێژخواردن، بەتایبەتی کاتێک لەناکاو هەڵدەستیت.
3. هەستکردن بە هیلاکەتی و بەردەوام شەکەتبوون لە کاتی ئەنجامدانی چالاکییەکانی ڕۆژانە.
4. بوونی ئازار لە قۆڵدا، بەتایبەتی لەلای چەپ.
5. لێدانی دڵ بە ناڕێکی، یان هەستکردن بە بەرز و نزمی لێدانی دڵ.
6. عارەقکردنەوەی زۆر و بەردەوام، بۆ بچوکترین کار کە دەیکەیت.
7. هەناسەتەنگی، بەتایبەت کاتێک بەسەر قادرمە سەردەکەویت، یان پاش دانیشتن هەڵدەستیتە سەر قاچەکانت.
8. دڵتێکەڵهاتن و ئازاری سنگ. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 377 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!