لەپێناو کەمکردنەوەی مەترسییەکانی سەگی کوچە و کۆڵانەکانی #هەولێر#، شەڵتەرێک بۆ کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان درووست دەکرێت و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتەرنەریی هەولێرەوە خزمەتگوزارییان بۆ دابین دەکرێت.
ڕەوەز سدیق، سەرپەرشتیاری درووستکردنی شەڵتەرى سەگە بێلانەکان، بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری قسەی کردووە و دەڵێت: ئامانج لە درووستکردنی ئەم شەڵتەرە، کۆکردنەوەى سەگە بێلانەکانی شەقامەکانی شارى هەولێرە.
گوژمەی درووستکردنی شەڵتەرەکە، 455 ملیۆن دینارە و ڕووبەرەکەشی 49 هەزار مەتر دووجایە، کە دەکاتە 20 دۆنم زەوی و لەلایەن پارێزگاى هەولێرەوە جێبەجێ دەکرێت.
لەبارەی گرنگیی پڕۆژەکەوە، سەرپەرشتیاری درووستکردنی شەڵتەرى سەگی بێلانە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی گوت: مەترسیی گازگرتن و پەلاماردان لەسەر هاووڵاتییان کەم دەکاتەوە و ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکانی هێرشی سەگ بۆ سەر هاووڵاتییان دەگرێت.
خزمەتگوزارییەکانی ئەم شەڵتەرە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتەرنەریی هەولێرەوە بۆ سەگە بێلانەکان دابین دەکرێت. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 317 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!