ناونیشانی بابەت: کاریگەرییەکانی غودەی تەمبەڵ لە ماوەی دووگیانی.
ئامادەکردن: د. #کەژان کاوە تەها#
غودەی دەرەقی ئەندامێکی بچووکە دەکەوێتە بەشی پێشەوەی مل کە زۆرێک لە زیندەچالاکییەکانی جەستە و کاری هۆرمۆنەکانی دیکە ڕێکدەخات و پلەی گەرمی و کێشی لەش و لێدانی دڵ لە هاوسەنگی خۆیاندا دەپارێزێت.
غودەی تەمەڵ حاڵەتێکە کە تێیدا غودەی دەرەقی کاری خۆی بەباشی ناکات و ناچالاکە لە نیشانەکانی هەستکردن بە هیلاکی و شەکەتی و هەڵوەرینی قژ و تەنگەنەفەسی و کەمبوونەوەی لێدانی دڵ و زیادبوونی چەوری خوێن و کێشی لەش وە هەروەها کاریگەریی لەسەر سووڕی مانگانەش هەیە دەبێتە هۆی ناڕێکی یان نەمانی سوڕی مانگانە و قوورس بوونی ماوەی دووگیانی بەهۆی:-
- ئەگەری تووش بوون بە بەرزی فشاری خوێن لە ماوەی دووگیانی زیاد دەکات.
- کەمخوێنی.
- لەبارچوون بەتایبەت لە سەرەتاییەکانی دووگیانیدا.
- لەدایکبوونی پێشوەختە.
- ئیلتیهابی غودەی دەرەقی لەدوای منداڵبوون.
لە چەن مانگی سەرەتای دووگیانیدا کۆرپەلە پشت دەبەستێت بە هۆرمۆنی غودەی دایک، لەکاتی کەمبوونی کاریگەریی لەسەر کۆرپەلە درووست دەکات لەوانە:-
- لاوازبوونی گەشەی مێشکی کۆرپەلە و هەبوونی کێشە لە دەمارە گوێزەرەوە کارەباییەکان کە دەبێتە هۆی کۆمبوونەوەی زیرەکی و ئاستەنگی لە فێربوون و تێکچوونی جووڵەکانی جەستە.
- کەمی کێش لەکاتی لەدایکبوون و دواکەوتنی گەشەی جەستە.
- کەمی هۆرمۆنی غودەی کۆرپەلەکە (هەبوونی ئەو نیشانانەی لەسەرەوە باس کراون). [1]
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 765 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!