نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت.
ئەوە لەکاتێکدایە بڕیار بوو پڕۆسەکە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو دەستپێبکات.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ئێراق بڕیاریداوە بۆ ئەمساڵ 2023، 375 هەزار تۆن گەنم لە هەرێمی کوردستان وەربگرێت.
120 هەزار تۆن گەنم لە پارێزگای #هەولێر#، 113 هەزار تۆن لە پارێزگای #دهۆک# و 142 هەزار تۆنیش لە پارێزگای #سلێمانی#. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 469 mal angesehen