ناونیشانی بابەت: ئەو ھۆکارانە چین کە ئەگەری درووست بوونی ئاوتێزانی جومگەی ئەژنۆ زیاد ئەکەن؟
ئامادەکردن: #هەڤین کەمال شا محەمەد#
1- تەمەن: ھەتا تەمەن زیاد کات بە تایبەتی دوای 50 ساڵی ئەگەری ئاوتێزان زیاد دەکات بە ھۆی داخورانی جومگەی ئەژنۆوە.
2- ئەو کەسانەی ئەو جۆرە وەرزشانە دەکەن کە لەوانەیە ئەژنۆ تیایدا بسوڕێت وەکوو بالە (باسکت بۆڵ) ئەگەری ئاو تێزان زیاد دەکات بە ھۆی پێکانەوەو پچڕانی بەستەر و تەقینی کرکڕاگەوە.
3- کێشی زیادە: کێشی زیادە کاریگەرییەکی خراپی ھەیە لەسەر جومگەکە ، و ئاوتێزان زیاد دەکات و ئەو کێشە زیادە دەبێتە ھۆی درووستبوونی داخورانی جومگەکە.
=KTML_Bold=دەستنیشانکردن:=KTML_End=
- لەدوای زانینی نیشانەکانی و پشکنینی سەریری لەلایەن پزیشکی پسپۆرەوە ، ھەندێ پشکنینی تر ھەیە کە پێویستە بکرێت:
1- ئێکس ڕەی (x ray) : واتە ئەشعەی ڕەش وسپی کەتیایدا دەردەکەوێت ئەگەر داخوران یاخود شکان ھەبێت لە یەکێک لە ئێسکەکانی ناو جومگەکە.
2- سۆنەر ی جومگە: بۆ سەیرکردنی بەستەر و ماسوولکەکانی دەوری جومگەکە.
3- ئەشعەی تەنووری (MRI) : کە پچڕانی بەستەر یان تەقینی کرکڕاگەکان دەردەخات کە لەوانەیە بە ئەشعەی ڕەش و سپی دەرناکەوێت.
4- دەرھێنانی ئاوی جومگەکەو ناردنی بۆ پشکنینی تاقیگە بۆ زانینی ھۆکاری ئاوسانەکە ، وە لە پشکنینەکەدا دەگەڕێن بۆ:
- بوونی خرۆکەی سووری خوێن کە لەوانەیە لە ئەنجامی پێکانەوە ھەبێت.
- بەکتریا بەھۆی بوونی ئیلتھاب و ھەوکردن لە جومگە کەدا.
- بوونی کریستاڵ: لەئەنجامی نەخۆشی دەردەشاھانە ، یاخود دەردەشاھانەی درۆزن.
چارەسەر: دەکەوێتە سەر ھۆکاری ئاوتێزانەکە و توندی ئاوسانەکەو لەگەڵ مێژووی ھەر نەخۆشییەکی تری نەخۆشەکە .. بە پێی ئەوە چارەسەر دەکرێت بەم جۆرە:
1- دەرمان: بەزۆری ئازار شکێنەکان (NSAI) ، ئەگەر بە تەنیا چارەسەری ئازارەکە نەکرا بەم جۆرە دەرمانانە ، ئەوا ئەبێت کوورتیکۆ ستیرۆیدەکان زیاد بکرێت وەکوو (پریدنیسۆڵۆن) بۆ کەم کردنەوەی ھەوکردنەکە لە ڕێگەی حەب ەوە یاخود بەشێوەی دەرزی بۆ ناو جومگەکە.
2- پشوودان بە جومگەکە: نابێت ئەو چالاکی یانە بکرێت کە فشار ئەخاتە سەر جومگەکەو قوورسایی زۆر ھەڵبگیرێت ..
3- بەکارھێنانی سەھۆڵ یاخود پاکی سارد بۆ کەم کردنەوەی ئاوساوییەکە .بۆ ماوەی 15-20 خولەک و ھەموو 2-4 کاتژمێرێک و بەرزکردنەوەی جومگە ئاوساوەکە بەشێوەیەک بەرزتر بێت لە ئاستی دڵ.
4- چارەسەری سرووشتی و چارەسەری فیزیایی بۆ باشترکردنی جوڵەی جومگەکەو بەھێز کردنی ماسوولکەکان.
5- دەرھێنانی ئاوی زیادە لە جومگەکە لەژێر ئامێری سونەردا و لێدانی ستیرۆیدەکان بۆ ناو جومگەکە بۆ کەم کردنەوەی ھەوکردنەکە.
6- نازووڕی ئەژنۆ: لەڕێگای کونێکی بچکۆلەو لەژێر نیو بەنج دا ئامێری نازوورەکە ئەبرێتە ناو جومگەکەو جومگەکە پاک دەکرێتەوەو ئەگەر برینداری ھەبێت لە بەستەر یان کرکڕاگە دەدورێتەوە.
7- گۆڕینی جومگە: ئەمیش لە حاڵەتە زۆر پێشکەووتووی نەخۆشییەکاندا کە چارەسەری تر نامێنێت پەنا دەبرێت بۆ گۆڕینی جومگەکە.
=KTML_Bold=چۆنییەتی خۆپاراستن:=KTML_End=
1- بەھێز کردن ماسوولکەکانی دەوری جومگەی ئەژنۆ ، ئەگەر ماسوولکەکان بەھێز بکرێن فشاری سەر جومگەکە کەم دەبێتەوە.
2 - ھەمیشە جۆرە وەرزشێک ھەڵبژێرە کە فشاری زۆر نەخاتە سەر جومگەکە بۆ نموونە: وەرزشە ئەیرۆبیکەکانی ناو ئاو ، مەلەکردن.
3- ڕێکردنەوەی کێشی لەش: ھەمیشە کێشی زیادە فشار ئەخاتە سەر جومگەکە و دەبێتە ھۆی درووست بوونی ئاوتێزان. [1]