کۆمپانیای ئێرلی فیوچەر، کە کۆمپانیای جێبەجێکاری کامێراکانی تیژڕەوییە لە پارێزگای #سلێمانی# دوای دوو ڕۆژ لە خستنەکاری کامێراکانی تیژڕەوی لە ڕێگای ”دوکان- سلێمانی”. ڕۆژی چوارشەممە، #31-05-2023#، لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی لە ڕێگای چەند دەڵاڵێک لە بازاڕەکەوە پشکێک بەبەهای 700 هەزار دۆلار خستووەتەڕوو بۆ فرۆشتن.
فرۆشتنی پشکەکە بە جۆرێکە هەرکەسێک ئەو پشکە بکڕێت بەبەهای پشکەکە دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکە. لەو 70 لە سەدەی داهاتی کامێراکان کە بۆ کۆمپانیاکە دەگەڕێتەوە.
کۆمپانیاکە لە ئێستادا بڕی 700 هەزار دۆلار لە کڕیاری پشکەکە وەردەگرێت. تا کاتی تەواو بوونی گرێەستی کۆمپانیاکە و حکومەت خاوەن پشکەکە پشکی خۆی لە بەشی کۆمپانیاکە لە داهاتی کامێراکان وەردەگرێت.
خستنەڕووی پشکەکان بە شێوەی نیمچە نهێنییە و تەنیا بازرگانانی بازاڕی دۆلارەکە ئاگادار کراون. ئەو کەسانەی ڕیکلام بۆ پشکەکان دەکەن لای بازرگانان ئاماژەیان بە قازانجی زۆری کۆمپانیاکە لە داهاتوودا داوە و ئەوەیان ڕاگەیاندووە لە داهاتوو خاوەن پشکەکە چەندان هێندەی ئەو پارەیەی ئێستای دەست دەکەوێتەوە.
کۆمپانیای ئێرلی فیوچەر خاوەنەکەی فەرحان عەبدولکەریم تاڵەبانییە و بە کەسێکی نزیکی بنەماڵەی تاڵەبانی ئەژماردەکرێت و تەندەری دانانی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێم وەرگرتووە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 495 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!