=KTML_Bold=ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم:
هەموو کەس بووەتە پسپۆر لە بابەتی کامێرای پۆینت توو پۆینت=KTML_End=
- لەم وڵاتە هەموو کەس بوونەتە پسپۆر لە بابەتی کامێرای پۆینت توو پۆینت و لێناگەڕێن دامەزراوە و کەسانی پسپۆر لە بواری خۆیان ئیشەکانیان بکەن.
- مەبەست لە دانانی کامێرای پۆینت توو پۆینت بۆ ئەوەیە ڕێگاکان و سەروماڵی هاووڵاتییان پارێزراو بێت و سەلامەت بن.
- بە کۆنتڕۆڵکردنی تیژڕەوی دەتوانین ڕووداوەکانی هاتوچۆ کەمبکەینەوە، بێگومان تیژڕەویش بە کامێرا کۆنتڕۆڵ دەکرێن.
- ئەو کامێرانەی پێشتر لە هەرێم هەبوون، هەم مۆدیلی کۆن بوون، هەم کارکردنیان باش نەبوون، بۆیە بەهۆی زۆری ڕووداو و زیادبوونی قوربانییەکان، بیرمان لێکردەوە سیستمی کامێرای پۆینت توو پۆینت دابنێین.
- ئەوانەی لە بابەتی کامێرای پۆینت توو پۆینت خۆیان کردووەتە پسپۆر، دەبێت هاوکاری حکومەت بن، نەک ڕێگر بن.
- ئەو پۆپۆلیستانەشی دەڵێن: هاووڵاتییان لەم سیستمە زیان دەکەن، ئەوان بیر لە سەلامەتی هاووڵاتییان و شەقامەکان ناکەنەوە.
- سیستمی کامێرای پۆینت توو پۆینت دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ و تیژڕەوی ئۆتۆمبیلەکان. [1]