بووکەبارانە
لەکاتی بێبارانیدا، کچی گەڕەک یا ئاوەدانی لە دەوری یەک کۆ دەبوونەوە، دار یا بێڵێکی بەفرماڵینیان دێنا و جلوبەرگیان پێدادەکرد و تارایەکی سووریان پێدادەدا و بە ماڵاندا دەگەڕان و ئەم بەندانەی خوارەوەیان دەگوتەوە. سێحەبماڵەکانیش جامێکیان ئاو بە بووکەکەدا دەکرد و دەیانکوت: ڕەبی لێ و (لێتان) ببارێ. پاشان گەنم و نۆک و شتی وایان دەدا بە کچەکان. کچەگەلیش لە ڕێیە بۆخۆیان تووشی هەر ئاوێک هاتبان بە بووکەیاندا دەکرد و بە کوتنەوەی بەندەکانی بووکەبارانە دەچوونە لای جووتێر و داوایان لێدەکرد جووتەکە بەردا، ئەگەر بەرینەدابا تێیدەوەرووکان و بە زۆری جووتیان پێ بەردەدا. پاشان دەچوونە سەر چاک و شەخسان و مەندیلیان[مەندیل= هەر خڕەبەردێکی سپی کە لە دەوروبەری شەخس و پیاوچاکان دەس بکەوێ.] هەڵدەگرت و دە جۆگە، کانی یا حەوز و گۆلێکیان داویشت. زۆر جاران وابووە دوای بووکەبارانە ئەوەندە باریوە کە خەڵک لەترسی سێڵاو و زەرەد و زیان، چوون مەندیلەکەیان لە ئاو هێناوەتەوەدەر هەتا لێیبکاتەوە. دیارە ئەگەر ئاواش نەبووبا، دوای بارین هەر دەبوو مەندیلەکە بەرنەوە جێگای خۆی.
بووکەبارانە ئاوی دەوێ
ئاوی نێو دەغڵانی/ گەنمانی دەوێ
هێلکەی باڕۆکانی دەوێ
دەسرەی کچۆڵانی دەوێ
****
بووکێ مە ئاوی دەوێ
ئاوی نێو دەغڵانی دەوێ
هێلکەی باڕۆکە/ باڕەکەوانی دەوێ
خۆشێ جحێڵانی دەوێ
شەکری لە شارانی دەوێ
چۆڕاوێ/ چۆڕەچۆڕی سوانانی دەوێ
هەرزانی و فەرحانی دەوێ
****
هەیاران و مەیاران
ڕەبی ببارێ باران
قەومی حەسەن و حسێنان
هەمووی قڕ بوون لە تینووان
****
بووکە بە بانانەوە
سوارە بە پیادانەوە
بووکێ مە ئاوی دەوێ
ئاوێ نێو گەنمانی دەوێ
بارانی بەهارێی دەوێ
****
بووکێ مە بارانەی دەوێ
ئاوێنەی/ هاوێنەی لاوانی دەوێ
دەرزێ گەورەکچانی دەوێ
گەنمی دە چاڵانی دەوێ[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 371 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!