ڕێوی خۆی نەدەچوو بەکونەوه، هەژگێکیشی بەستبوو بە گونەوە.
ڕێوی نەدەچوو بەکونا، هەژگێکیشی لە کلکیی بەستبوو.
ڕێوی بەکونەوە نەدەچوو، هەژکێکیشی دوای خۆی ئەخست.
هەژگ یان گەلیشک: لقە داری وشک بە گەڵاوە (فەرهەنگی هەنبانە بۆپرینە) هەندێکجار گەڵاوگۆڵی وشک لە قاچی ئاژەڵ دەئاڵێت، توانای خۆ ڕزگارکردنی نییە، بۆ هەر جێگەیەک بچێت خشەخش لەگەڵ خۆی دەیبات، پەندەکە بە کەسێ ئەوترێ کە خۆی لە ماڵێک میوانداریی کرابێت، بە ئاستەم جێی ببێتەوه، کەسێکیشی شوێن خۆی خستبێت.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 945 mal angesehen