=KTML_Bold=بۆ خانمان..چەند ڕێگەیەکی ئاسان بۆ بەدەستهێنانی دڵی کەسێک=KTML_End=
1. پیاوان هەندێک کات پێویستیان بە خانمێکە کە ڕێزی کەسایەتیان بگرێت، هەر بۆیە بەشێوازێکی تایبەت دەریبخە کە چەند ڕێز لە کەسایەتی ئەو دەگریت لەکاتی گفتوگۆکردندا تا هەست بەئارامی بکات.
2. مەجالێکی فراوانی بۆ بکەرەوە کە پێتەوە ئالودە بێت و پشت پێببەستێت و هەست بە هێز توانا بکات.
3. گرنگی بە شێوە و ڕوخساری خۆت بدە، هەوڵبدە زۆر شیک و سەرنجڕاکێش دەربکەویت.
4. پێکەنین کاریگەرییەکی سیحری هەیە لەسەر ڕاکێشانی سەرنجی پیاوان، بێ بەشی مەکە لە پێکەنینەکانت، بەڵام بەشێوازێک لەگەڵ خانمێتی تۆدا بگونجێت.
5. گفتوگۆی قوڵی لەگەڵدا بکە و تەنیا ڕوخساری خۆتی پیشان مەدە، بەڵکوو ژیری و بیروڕا و عاقڵی خۆتی پیشان بدە.
6. هەوڵبدە گفتوگۆی نێوانتان پێکەنیناوی و ئارام بێت، پشوو ببەخشێت بە کەسی بەرانبەر و چێژی لەو کاتانە ببینێت کە لەگەڵ تۆدایە.
7. ڕێگەی بدە بەئازادی دەربارەی کەسایەتی خۆی قسە بکات، بە پرسیاری زۆر بێزاری مەکە، زیاد لە پێویستە غیرەی لێمەکە و ڕێز لە تایبەتمەندییەکانی کەسایەتی بگرە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 449 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!