پەڕڵەمانتارێکی کورد دەڵێت: دوای هەوڵەکانیان بڕگەی تایبەت بە هەردوو باجی سەر کارتی مۆبایل و سەفەرکردن لە پڕۆژەی بودجەدا ڕەتکرایەوە.
شەوی ڕابردوو #09-06-2023# ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق 12 ماددەی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتیی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 پەسەندکرد، ماددەیەکیشی ڕەتکردەوە.
#کاروان عەلی یاروەیس#، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، دوای هەوڵەکانی لیژنەکەیان، بڕگەی زیادکردنی باج لەسەر کارتی مۆبایل و دانانی باجی 25 هەزار دینار بۆ هەر هاووڵاتییەک کە لە فڕۆکەخانە سەفەر دەکات ڕەتکرایەوە.
بڕگەکە وەک پێشنیار لەلایەن لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران بە ئامانجی زیادکردنی داهات زیادکرابوو، بەڵام شەوی ڕابردوو دوای خستنە دەنگدانییەوە، دەنگی پێویستی نەهێنا و ڕەتکرایەوە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 421 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!