زەماوەن زرێزرێ شۆربای ڕووتە، قاچە مرێ بۆکوێ ئەچێ خوا بتگرێ.
زرێزرێ: ژاوەژاو یان دەنگی قەرەباڵغی، مر: مامر یان مریشک. زەماوندی کوردەوار چێشت و گۆشتی بۆ میوان تێدا سازدەکرێت، کەسی چرووک و دەستنووقاو، لە زەماوەندەکەیدا خۆراکی سادە و ئاسایی پێشکەش بە میوانەکان دەکات، لەسەر سفرە تەنیا قاچە مریشکێکیش بوونی نییە، پەندەکە مەبەستی لە کەسی پیسکە و دەستنووقاوە کە لە خۆشییەکانیشیدا کەس خێری لێنابینێت. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 204 mal angesehen