=KTML_Bold=بەرپرسانی حکومەتی ئەمریکی، لە بارەی فشارەکانی ئێران بۆ سەر هەرێم چییان بە ڕێبەر ئەحمەد گوتووە؟=KTML_End=
چەند ڕۆژێکە #ڕێبەر ئەحمەد#، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تیمێک لە ڕاوێژکارانی سەرۆکی حکومەت بەسەردانێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.
ئەو شاندەی حکومەتی هەرێم سەردانەکانیان دوور لە چاوی میدیاکان ئەنجام دەدەن. لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەو تیمەی حکومەتی هەرێم چەند بەرپرسێکی باڵای حکومەتی ئەمریکایان بینیوە.
تیمەکە هەر یەک لە بەرپرسی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا ناسراو بە ”سی ئای ئەی”و بەرپرسانی دیسکی ئێراق لە کۆشکی سپی و ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێس و یاریدەدەری وەزیری بەرگری و یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و تیمێکی تایبەتی سەرچاوەکانی وزەیان بینیوە.
ناوەرۆکی کۆبوونەوەکانی تیمی حکومەتی هەرێم و بەرپرسانی ئەمریکی بۆ دوو تەوەر دابەشبووە. بەشێکی پەیوەندی بە کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمەوە هەبووە و بەشێکی دیکەشی پەیوەندی بە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداوە هەبووە.
ئەو تیمەی حکومەتی هەرێم، لە کۆبوونەوەکانیان ئەوەیان بە بەرپرسانی ئەمریکا گوتووە هەموو ئەو کێشانەی لە ناوخۆی هەرێم و لەگەڵ حکومەتی ئێراقیش سەریان هەڵداوە پەیوەندی بە فشارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەیە بۆ سەر هەرێم و لە هەرێمیش بە تایبەت پارتی.
وەڵامی بەرپرسانی ئەمریکی ئەوە بووە، کە دەبێت هەرێم پابەند بێت بەسەرجەم بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی و هیچ کاردانەوەیەک نەنوێنێت کە ببێتە هۆی ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخەکە. [1]